ستاندەر
هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجونەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت “ئەگەرچی ئێمە دەنگمان بە مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نەداوە و لە حکومەتەکەشیدا بەشدارنین، بەڵام بە هەموز توانامانەوە پشتیوانی دەکەین”.
ناوبراو لە راگەیەنراوێك لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك وتیشی: پشتیوانی كازمی ده‌كه‌ن تا هەوڵ و هەنگاوە دەستورییەکانی له بواره‌كانی کۆتایهێنان بە هێزە میلیشیاکان، کۆتاییهێنان بە چەتەیی بواری نەوت و کۆتایهێنان بە تاڵانی لە دەروازەکاندا سەرکەوتووبێت.
جێی باسە كازمی ئێستا هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌روازه سنوورییه‌كان و گۆڕینی به‌رپرسانی باڵای ئەو دەروازانە كه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ش یار و نەیاری زۆری بۆ دروست كردووە.