ستاندەر
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ رێكەوتن ویستی راستەقینە هەیە لەنێوان هەردوو حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان، ئەوەش لەو كاتەدایە كە وەفدی دانوستكار زنجیرەیەك وتووێژیان لەبارەی دۆسیەكانی دارایی و داهاتەكانی نەوت ئەنجام داوە.
راشیگەیاند لەمیانی زنجیرە كۆبوونەوە و گفتوگۆكاندا، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم خاڵە هەڵپەسراوەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ باس كردووە، تەنها چەند خاڵێكی هونەریی ماوەتەوە تاوەكو بگەنە رێككەوتنی هەمە لایەنە.
سەبارەت بە ئەگەری رێكەوتن وتی ئومێدی گەورە هەیە بەمنزیكانە حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵی عیراق بگەنە رێككەوتن، چونكە هەردوولا پێویستییان بەم رێككەوتنە هەیە، تەنها گفتوگۆ و رێككەوتنی هاوبەش لەبەردەم هەردوو لادا هەیە.