ستاندەر
لەبارەی دوا بڕیاری یەكێتی لەسەر پرسی مانەوە لە حكومەت و هەڵپەساردنی بەشداری لە پەرلەمانی كوردستان چاوەڕێ دەكرێت هەفتەی داهاتوو یەكێتی خۆی یەكلابكاتەوە.
ئەگەرچی دوێنێ یەكشەممە لە كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتی چەند پێشنیارێك بۆ كارەكانی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان كراون بەڵام هێشتا بریاری یەكلاكەرەوەی یەكێتی لە بەشداری لە پەرلەمان و حكومەت یەكلانەبۆتەوە، بەگوێرەی زانیاریەكان هەفتەی داهاتوو لە كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بە بەشداری هاوسەرۆكان، بریار لەسەر بایكۆت و كشانەوە یاخود بەردەوامی بەشداری یەكێتی لە حكومەت و پەرلەمان دەدرێت.