نوێترین هەڵوێستی پارتی لەبارەی كەیسەكەی دالیا

لەلایەن ستاندار Posted on 164 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە لایەنەكان دەكات رێگا بدەن پەرلەمان بەدواداچون بۆ كەیسی دالیا مەحمود بكات و راستیەكان ئاشكرابكات.

لەمبارەیەوە زانا مەلا خالید، ئەندامی لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان كە هاوكات پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتییە، بە باسنیوزی راگەیاندوە: “ئەوانەی شین و ڕۆڕۆ بۆ دالیا دەكەن و بانگەشە بۆ ناشرینكردنی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان دەكەن، خۆزگە دوو دێڕیان لەبارەی مافی مرۆڤەوە دەخوێندەوە و دەیانپرسی ئاخۆ چۆن كچێكی منداڵ لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بەبێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتییەكان كراوەتە چەكدار و بەشداریی شەڕی پێكراوە”.

دەشلێت  ئەو لایەنانە ئەگەر متمانەیان بە نوێنەرەكانیان هەیە لە پەرلەمان، لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان بچنە سەر هێڵ و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.