پارتی لەسەر راگرتنی “پەكخستنی” پەرلەمان وەڵامی یەكێتی دەداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ناچنە ژێرباری بریاری یەكێتی بۆ پەكخستنی پەرلەمان و هەفتەی داهاتوو دانیشتەكانی پەرلەمان دەستپێدەكەنەوە.

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەبارەی وەستانی دانیشتنەكانی پەرلەمانی بە میدیای حیزبەكەی راگەیاندوە”هیچ ڕێگایەكی یاسایی و پەیڕەوی نییە ڕێگا بە هیچ لایەنێك بدات كارەكانی پەرلەمان پەكبخات”.

راشیگەیاند ئەوان ناچنە ژێر باری بڕیاری سەركردایەتی یەكێتی بۆ پەكخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان.

ئومێد خۆشناو وتیشی سبەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبێتەوە و هەفتەی داهاتووش دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستپێدەكەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.