سەكردایەتیەكی یەكێتی: ئەو بەهەدەردانەی لە دەروازە سنوریەكانی عێراق هەیە لەهەرێم بەو شێوە نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 191 جار بینراوە

ستاندەر

ئارێز عەبدولڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت داهاتی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەچێتە خەزینەی حكومەتی هەرێمەوە، كە بەقسەی ئەو لەگەڵ ئەوەی هەندێك تێبینی لەسەریان هەیە، بەڵام ئەو بەهەدەردانەی لە لەدەروازەكانی هەرێمدایە وەك ئەوە نییە، كە لەناوچەكانی تری عێراق دا هەیە.

ئارێز عەبدوڵڵا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، هەرێم ڕێگر نابێت لە جێبەجێكردنی سیاسەتی دەوڵەت و دووبارە ڕێكخستنەوەی دەروازە سنوورییەكان، لەناویاندا دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیش.

وتیشی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەدایە دەروازە سنورییەكان بەهاوبەشی و بەپێی یاسا و دەستوور ئیدارە بدرێن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.