لەبارەی سەردانەكەی لاهور شێخ جەنگی بۆ هەولێر پارتی بێدەنگی دەشكێنێت و هێرشێكی توندی دەكاتە سەر

لەلایەن ستاندار Posted on 246 جار بینراوە

ستاندەر

ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی و بەپرسی لقی دووی ئەو حیزبە لە وتارێكدا لە ژێر ناونیشانی (جەنابی لاهور) لەبارەی هاتنی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ هەولێر نوسیویەتی بڕۆن عیلاجی دەردەكانی خۆتان بكەن و بەڵا و دەنگەدەنگتان دوور بكەنەوە. هەولێر جێگە بۆ ژاوەژاو و تاڵانچیایەتی و كەڵەگایەتی ناكاتەوە..

دەشلێت:” كە هەولێر لە ژێر دەستی ئێوەدا بوو چیتان بۆ هەولێر و هەولێرییەكان كرد؟ خۆ هەموومان بیرمان دێت خەڵك لە سەروماڵی خۆی دڵنیا نەبوو. لەبەر دزی و تاڵانییەكانتان خەڵك سەیارەی دەبردە سەر بانەكان بۆ ئەوەی لێیان نەدزن و كەس نەدەوێرا كاسبیی بكات نەوەك تاڵانچییەكانتان سرانەیان لێ بستینن و سامانیان بدزن. هەولێر چەقی كار و چالاكیتان بوو بۆیە لە ڕفاندن و تیرۆركردنی خەڵكی نیشتیمانپەروەر و زانا و پیاوی باشی ئەم وڵاتە دەستتان نەپاراست”.

دەقی وتارەكە بخوێنەوە

جەنابی لاهوور

Image may contain: 1 person

لەجیاتی تەنگەنەفەسی و دەنگهەڵبڕین و ڕەزاگرانی و باسكردنی هەولێر و دهۆك و زاخۆ بۆ ناچی چارەسەری دەردی خۆتان بكەن و ناوماڵتان چاك بكەن؟ لەو بیست و چەند ساڵەدا چیتان كردووە بۆ دەڤەری سلێمانی جگە لە تاڵان و سەرانەوەرگرتن و مەحرومكردنی خەڵك تاكوو بێی باسی هەولێر و دهۆك و زاخۆ بكەی؟
چیتان بۆ زاخۆ كردووە غەیری تەقینەوە و تیرۆر و كوشتنی خەڵكی بێگوناحی ئەم شارە؟ زاخۆییەكان چاوی ئەو دەستسوورانە دەردێنێ ئەگەر بێن خێمەی شوومیان لە شارەكەیاندا هەڵبدەن. دهۆكی دەلال گەرووی هەر خاكفرۆشێك هەڵدەدڕێنێ ئەگەر چاوی تەماح و تاڵانی تێ ببڕێ.
كە هەولێر لە ژێر دەستی ئێوەدا بوو چیتان بۆ هەولێر و هەولێرییەكان كرد؟ خۆ هەموومان بیرمان دێت خەڵك لە سەروماڵی خۆی دڵنیا نەبوو. لەبەر دزی و تاڵانییەكانتان خەڵك سەیارەی دەبردە سەر بانەكان بۆ ئەوەی لێیان نەدزن و كەس نەدەوێرا كاسبیی بكات نەوەك تاڵانچییەكانتان سرانەیان لێ بستینن و سامانیان بدزن. هەولێر چەقی كار و چالاكیتان بوو بۆیە لە ڕفاندن و تیرۆركردنی خەڵكی نیشتیمانپەروەر و زانا و پیاوی باشی ئەم وڵاتە دەستتان نەپاراست. كە لە هەولێر بوون خەڵكی خاوەن فكر و ئاكادیمی و زانای وەك د. محەمەد باجەڵان و د. محەمەد قەرەداغی و سلاح هەورامیتان تیرۆر كرد. خەڵكی نیشتیمانپەرورەی وەك نەقیب كەمال و محیەدین ڕەحیم و شوان عوسمان بەزاز و عەونی شاكر و…دەیانی ترتان تیرۆر كرد و ڕفاند و ژیان و ئۆقرەییتان لە هەولێر ستاند.. بە چ ڕوویەك دەتانەوەێ بێن و ئاسمانی شار تاریك بكەن؟
بڕۆن عیلاجی دەردەكانی خۆتان بكەن و بەڵا و دەنگەدەنگتان دوور بكەنەوە. هەولێر جێگە بۆ ژاوەژاو و تاڵانچیایەتی و كەڵەگایەتی ناكاتەوە.
احمد کانی
٢٠٢٠/٧/٢٣

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.