ستاندەر
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەبارەی بەشداریكردن یان نەكرنی فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆبونەوەی هەفتەی داهاتووی پەرلەمان رایگەیاند ” خۆشحاڵ ئه‌بین به‌شدارى کۆبونه‌وه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌که‌ن کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و دواناخرێت”.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە لێدوانێكی بۆ هاوڵاتی وتیشی ” چه‌ند راپۆرتێکى لیژنه‌کان ته‌واو بووه‌و دراوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆ ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان و ڤایرۆسى کۆرۆنا، گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرته‌کان ده‌کرێت و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان بانگێشت ده‌کرێن”.
جێی باسە پێشتر جەمال حەوێز پەرلەمانتاری یەكێتی رایگەیاندبوو بەشداری یەكێتی لەسەر كۆبونەوە چاوەروانكراوەكەی یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی بەندە كە بریارە رۆژی شەممە لە سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجامبدرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نوسراوێکدا بانگێشتى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كرد بۆ بەشداریكردن لە کۆبونه‌وه له 26 و 27 و 28 ته‌موز که بریارە چه‌ند وه‌زیرێک بانگێشتى په‌رله‌مان بكرێن.