ستاندەر
حه‌سه‌ن ئاڵى، پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی دواین زانیاری لە هەنگاوەكانی رێكەوتنی هەرێم و بەغدا راگه‌یاندووه: “حكومه‌تى هه‌رێم نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌غدا كردووه زانیارى ته‌واوه‌تى پێداوه له‌باره‌ى مه‌رج و چۆنیه‌تى راده‌ستكردنى نه‌وت و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان له به‌رامبه‌ر ناردنى مووچه، له ئێستاشدا وهفدى حكومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێى به‌غدایه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامیان بداته‌وه دووباره بڕۆن بۆ به‌غدا”.
لەبارەی بریاری رادەستكردنی داهاتەكانی هەرێم ناوبراو ئەوەشی بە میدیای عێراقی وتوە: “حكومەتی هەرێم ئەوەی بە بەغدا راگەیاندووە ئاماده‌نین نه‌وتى هه‌رێم و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌ستى به‌غدا بكه‌ن له به‌رامبه‌ر ناردنى 600 ملیار دینارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ى مانگانه”.
حەسەن ئاڵی لەبارەی مەرجی حكومەتی هەرێم بۆ رێكەوتن ئاشكرای كردووە: “مه‌رجه‌كه‌ى ئه‌وه بووه داهاتى نه‌وت و 50٪ى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌ستى به‌غدا بكرێت له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى عێراق به‌ڵێن بدات ئه‌و پاره‌یه‌ى كه ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێم زیاترى بكات و شایسته‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش بخاته ئه‌ستۆى خۆى”.