راستیەک لەسەر سەردانەکەی کازمی بۆ ئیران دەنگێک لەبادینان

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

شەھاب بۆتانی

مستەفا کازمی بەرەزامەندی ئێران و ئەمریکا و چەند لایەنێکی ئیراقی توانی متمانە بەدەست بھێنێت رازی کردنی دوو جەمسەری دژیەکیش لەناو ووڵاتێکی وێران و پڕ پڕ دەستی دەرەکی ئاسان نیە ھەر زوو ئێران ویستی ملکەچی بن دەستی خۆی بکات کەچی ئەویش کورد گوتەنی جەڕکی نوێ ئاوی ساردە ئەویش ھێشتا تازە لەلوتکە زوو خۆی رزگار کرد لە دەستی ئێران سەرەڕای ئەوەی ھەولێکی زۆری لەگەل درا لەلایەن ھادی عامری و نوری مالیکی بۆ ئەوەی بەلای ئێران بشکێتەوە،
ئەو زوو بەئەمریکای راگەیاند ئایە ئەمریکا تەواوی پالپشتی خودی ئەو و وولاتەکەی دەکات یانەخۆ ئێران ئەو شوێنە پڕ دەکاتەوە؟ ئەمریکا زوو بەقسەھات و ھەموو بەلێنێکی بە کازمی دا تەنیا خۆی لە ھەژموونی ئێران بەدوور بگرێت و لەگەل ئەوەش ئەمریکا بریاری ئەوەشی داوە بەرەبەرە پێگەی ئێران و شیعەکانی سەر بەوان لەئێراق لەناو دەبات،
بۆیە کازمی بێمنەتانە و دەست والاتر و بەجورئەتتر خۆی نواند و خۆ دەنوێنێت ئەوەتا دەستی بە ھەنگاوە بوێرەکانی ناوە بۆ بەدەستھێنانەوەی دەروازەکانی تەواوی ئێراق و سەردانە ناوخۆیی و ھەرێمیەکانی دەست پێکردووە و بریاری چەندی کاری ناوازەی داوە بۆ گەراندنەوەی شکو و ئارامی و رەزامەندی گەلی ئێراق، کۆرەی ئێراقیش دوو چاوی ساغی دەوێت، لەئێستەدا لەتۆڕە کۆمەلایەتیەکانی کورد بەراوردی کازمی و ھی لای خۆمان دەکرێت ئاخۆ ئەوانەی خۆمان دەتوانن وەکو کازمی بن؟ ئەوە پرسیارێکە و لێدەگەڕێین بۆ خودی خوێنەرەکانیان ھەروەھا باس لەوەش دەکرێت کازمی ھەولەکانی خۆی لەنێو خۆی ھەرێمی کوردستانیش خستووتە گەر بە کردنەوەی چەند مالپەڕ و کەنالی راگەیاندن لەوەشیان ھاوولاتیانی ھەرێم دەبێ خۆیان ھۆشیارانە بڕیاری لەسەر بدەن.
گەرەکمە قسەی جدیی لەسەر سەردانەکەی کازمی بۆ ئێران بکەم کە لەچەند رۆژی رابردوو ئەنجامدا لەو رووەوە لەچەند کەنال و تۆڕی کۆمەلایەتی کوردیەوە ویسترا سەردانەکەی بەنەرێنی و بێ بایەخ سەیر بکرێت بەو شێوە یە بەبەر گوێی ھاوولاتیانی کوردا بدرێت کە کەس پێشوازیی لەکازمی نەکردووە لەئێران و تەنانەت ئالای ئێراقیشیان بۆی دانەناوە، ئاخر ھەر فرێدانی قسەی بێ بەلگە نابێتە جێی باوری خەلکی ھۆشیار و ژیر من ئێستە بەچاوی خۆم ڤیدیۆی سەردانەکەیم بینی ھەر لەکۆشکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراق تا ئێران و دووبارە گەرانەوەی بۆ شوێنی خۆی وێنەگراوە ھەر لەفرۆکەخانەی ئێرانەوە پێشوازیەکی فەرمیی دیپلۆماسی سەرۆکایەتیی بۆ کرا و خودی حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران لەپێشوازییدا بوو و مارشی تایبەت بەوولاتەکەیان بۆی پێشکەش کرد و ئالای ئێراقیشی لەپشت دانرا تەواوی کۆبوونەوە دانیشتنەکانی وێنەگراوە و بەروونی گرنگیی سەردانەکەی کازمی بۆ ئێران پیشان دەدات ئەوەی کە لایەنە رەخنەگرەکان باسی لێوە دەکەن کە گوایە ئالای ئێراقی بۆ دانەنراوە ئەوە تەنیا لەسەردانی کازمی بۆ لای رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەیی ئالای ئێراق دانەنراوە،
من باسی تەواوی دانوستاندن و کۆبوونەوەکانیان ناکەم چونکە لەوەشیان باس لە بەستنەوەی کارەبای ئێراق دەکات لەوەشیان کۆبونەوەکەیان لێک تێگەیشتن بووە ئەوەی من لەلایەنێکی فەرمی نزیک لەکازمیی پێم گەیشتوە. کازمی لەدوای ئێران بریارە لەو رۆژانە سەردانی چەند وولاتی دیکەش بکات لەنێویاندا ئەمریکا بۆیە وەرگری کورد دەبێ لەکایە سیاسیەکان بەقسەی ئەم و ئەو باور نەکات و بەدوای سەرچاوە و خودی ناوەڕۆکەکاندا بگەرێت بۆ ئەوەی ئەسلی ناوەرۆکەکانی لەلا گەلالە بێت ئینجە بریاری خۆی بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.