ستاندەر
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت سبەی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و فراكسیۆنی یەكێتیش بەشداردەبێت.
ناوبراو وتیشی:” په‌یوه‌ندیی حزبه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك ئەوەندە دەهێنێت كه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوابخرێت، چونكه لێكنه‌گه‌یشتن نامان گه‌یه‌نێته ئامانج، هه‌ر فراكسیۆنێك بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مان بكات ئاساییه، بەڵام لەگەڵ پەكخستنی پەرلەمان نین”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بۆ باس‌نیوز وتیشی ”پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسیاریه‌تیی گرنگیان له‌سه‌ر شانه و ده‌بێت وه‌ك فراكسیۆنه‌كان هاوكاریان بكه‌ین، له لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیشه‌وه لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه و گرنگه بۆچوونه‌كان لێك نزیك بكه‌ینه‌وه“.