‏کوشتن ترسێک لە بوون بە دیاردە

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە
پەری مامەسێنی

‏کوشتن لە ھەرێمی کوردستاندا لە ھەلکشاندایە چیرۆکەکانی پشت ئەو دیاردەیە بەستراوەتەوە بە دۆخی نالەباری ئابوری وبێکاری و کێشەی نیشتەجێ بوون و کەم بوونەوە و نەدانی مووچەو ناتەبایی سیاسی لەهەرێمی کوردستان وترس لە برسی بوون و بەکارهێنانی نادروستی تۆرەکۆمەلاتییەکان و کێشەی خێزانیی ھۆکارە سەرەکیەکانن.

‏لە رووی دەرونیەوە تاکی کوردی بە گشتی ماندوەو سەرەرای ئەو ھەموو نەھامەتیانەی رابردوو دەسەلاتیک نەھاتوە وەک وولاتانی خەم لە دەروونی ماندوی کۆمەلگای کوردی بخوات ئەوە وای کردوە لە کاردانەوەکانیاندا رابردوو کاریگەرەو توشی دەیان ھەلەیان کردوە. ‏ئەو کوشتن و توندوتیژییەى لەناوچەکە هەیە، ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەى لەسەر ناوخۆى هەرێمى کوردستان هەیە کاریگەریی خراپەى لەسەر دەروونى خەلکی بە گشتی و گەنجان بە تایبەتی هەیە و زۆر کەس بیر لە کوشتن یاخود خۆکوشتن یان ئەنجامدانى تاوان دەکەنەوە دەستکەوتنى چەک لە هەموو شوێنێک یەکێکى دیکەیە لە هۆکارەکانى زیادبوونى دیاردەى کوشتن ، “هەندێکجار مرۆڤ بە توڕەبوونێکى ئاسایی پەنادەباتە بەر کوشتنى کەسی بەرانبەرى، ئەمە لەکاتێکدایە ئەگەر ئامرازى کوشتنەکە بوونى نەبێت، ڕەنگە ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ڕوونەدات. ‏

دەبێ هەوڵ بدرێ هەرچی زووە چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانە و کێشە ناوخۆییانە بدۆزرێتەوە ئەگه‌ر نا کوشتن و کێشەکان رووی لە زیاد بوون دەبێ ئەرکی حکومەتە سنورێک بۆ ئەو دیارەدە دابنێت لە ریگای یاسایکی توندنەوە ریگری بکات نەھلیت دیاردەی کوشتن زیاتر پەرەپسنی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.