” لە رۆژاڤا دەزگای میتی توركی هەوڵی رزگاركردنی خێزانەكانی داعش دەدات”

لەلایەن ستاندار Posted on 220 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریەكان دەزگاى میتى تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانى بۆ رزگارکردنى خێزانەکانى داعش لە کەمپ هۆل و هەسەدەش رووبەرووى ئەو هەوڵانە بوونەتەوە.

بەگوێرەی هەوالێكی شارپرێس، ئەمڕۆ یەک شەممە هێزە ئەمنییەکانى رۆژئاواى کوردستان سێ ژنی داعشیان دەستگیرکردوە کە لەکەمپی هۆلەوە هەوڵیان داوا رابکەن، بەڵام هەوڵەکەیان شکستى هێناوەو دواتر دەستگیر کراونەتەوە.

ئەو سێ ژنە داعشە دانیان بەوەدا ناوە کە ویستوویانە رابکەیت بۆ تورکیاو بۆ ئەو مەبەستەش دەزگاى میت هاوکارى کردو پلانەکەى بۆ داڕشتوون.

هەرسێ ژنەکە ویستوویانە بە تانکەرى ئاو کە لەلایەن رێکخراوى مرۆییەوە لە کەمپەکە ئاو دابەش دەکات رابکەن، بەڵام دواتر ئاشکرابوون.

هەفتەى رابردووش دەزگاى میتى تورکیا ژنێک و دوو منداڵەکەى لەکەمپى هۆل رزگار کردبووەو بەرەو تورکیا گواستوونیەتیەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.