ستاندەر
ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆكی پارتی ئایندە لە توركیا، لە وتارێك كە دوێنێ یەكشەممە لە شاری باتمان لە باكوری كوردستان پێشكەشی كرد، لەبارەی خوێند بە زمانی كوردی رایگەیاند:” كە باس دێتە سەر زمانی كوردی كە زمانێكی سەرەكیی ئەم وڵاتەیە، بۆچی دەسەڵات هەڵدەچێت؟ بڕوام بەوە هەیە، خوێندن بە زمانی كوردی لە توركیا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئاشتیی كۆمەڵایەتی دروست دەبێت “.
لەچەند مانگی رابردوو، ئەحمەد داود ئۆغلۆ پارتی ئاییندەی تۆماركرد و دەیەوێت كێبركێ لەگەل ئەردۆغان بكات.