ستاندەر
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت پیشتر باس كردنی گێرانەوەی ویلایەتی موسڵ كە پێی وایە (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك، موسڵ تەنانەت خانەقینیش) دەگرێتەوە، پێشتر لای توركیا قسەكردن لەسەر ئەو پرسە لە قەدەغەكراوەكان بوو، بەڵام ئێستا لە ئاستە هەرە باڵایەكان باسی دەكەن، ویستی خۆیان لەو ڕوە نەشاردۆتەوە، دەلێن بەشێكە لە وڵاتەكەی ئێمە كە ئەوەش هەرەشەیەكی گەورەیە لەسەرعێراق.
ناوبراو لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانی هەروەها گوتی پێویستە لەسەر دەستدرێژیەكانی توركیا، عێراق هەڵوێستی هەبێ و ڕووبەروی بێتەوە، ئەوەشی وت بێدەنگی وڵاتانی عەرەبی لە دوای 2003 كە ئامادەبون عێراق لە خۆ بگرن، وای كردووە توركیا و ئێران بریارە یەكلاكەرەوەكانی عێراقیان بەدەستبێت، هەروەها كشانی زیاتری توركیای بۆ خاكی بۆ عێراق و سوریا هەتا لیبیاش بەدوای خۆیدا بهێنێت.
هۆشیار زێباری لە گفتوگۆ رۆژنامەوانیەكەی كە پیگەی (بغداد الیوم) بەشێكی وەرگرتووە راشیگەیاندووە:” توركیا و ئێران هەرەچەندە ناكۆكی سیاسی و مەزهەبی لەنێوانیاندا هەبێت بەڵام بەرژەوەندیە ئابوریەكان لەشوێنی خۆیاندا دەمێننەوە بەبەهێزی و هیچ كێشەكیان لەو ڕووانە نیە، بەتایبەت لەو كێشەی كە ئەوان پێی دەلێن هەڕەشەی كوردی، چونكە ئەوان وای دادەنێن هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی نەتەوەییان.”