ناوەرۆكی ئەو داواكاریانەی ئێران كە كازمی ڕەتی كردنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 251 جار بینراوە

ستاندەر

  مستەفا كازمی سەرۆك وەزیری عێراق، لە كاتی  سەردانەكەیدا   بۆ تاران، دوو داواكاری عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانی رەتكردووەتەوە، كە ئەوەش نارەزایی ئێرانیەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
بەگوێرەی زانیاریەكان داواكایرەكان یەكێكیان ئەوەبو، خامنەیی داوای كردووە عێراق پارەی كڕینی كارەباو غازی ئێران لەڕێگای بانكە چینییەكانەوە بە دۆلاری ئەمەریكی بدات، بەڵام كازمی   بۆ خۆبەدوورگرتن لەسزاكانی ئەمەریكا رەتی كردۆتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە   بە دراوی عێراقی و ئێران پارە دەدەن.
داواكاریەكەی تر خامەنایی داوای كردووە كازمی چاوی بكەوێت بە جەنەراڵ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودس، بەڵام سەرۆك وەزیری عێراق ئەو داوایەشی رەت كردۆتەوە.

بەگوێرەی بۆچونی شارەزایان سەردانەكە لە روانگەی ئێرانەوە سەركەوتوو نەبوە، چونكە هەم داواكاریەكانیان رەتكراوەتەوە هەمیش كازمی رەتی كردۆتەوە لەگەل ئێرانیەكان بچێتە بەرەی دژایەتی ئەمریكا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.