ئەڵمانیا: چیتر چەك بە توركیا نافرۆشین لە شەڕی سوریا و لیبیا بەكاربهێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 333 جار بینراوە

ستاندەر 

ئەلمانیا یەكێك لە  گەورەترین فرۆشیارانی چەک بە تورکیا، لەسەر زاری وەزیری دەرەوە هایکۆ ماس رایگەیاندووە چیتر چەك بە توركیا نافرۆشن.

ڕۆژنامەکە  “گێنێراڵ ئانزایگێر”ی ئەڵمانی لە گفتوگۆیەك پرسیاری لە هایكۆ ماس کردووە: بۆچی ئەڵمانیا فرۆشتنی چەک بە تورکیا راناگرێت کە وەک دەزانرێ لە شەڕەکانی سووریا و لیبیا تێوەگلاوە؟ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش لە وڵامدا گوتویەتی چیتر ئەڵمانیا چەك بە توركیا نافرۆشێت  تا لە شەڕی سووریا بەکاری بهێنێت. ئەوەشی وتوە  کردەوەکانی تورکیا لە سووریا بۆ ئەوان قبووڵکراو نییە.

جێی باسە  ئەڵمانیا چوارەم  گەورە وڵاتی فرۆشیاری چەکە لەسەر ئاستی جیهان، بە بڕی چەندین ملیار دۆلار گرێبەسەتی فرۆشتنی چەکی لەگەڵ تورکیا واژۆ کردووە. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەشی وتوە وڵاتەکەی لەگەڵ فەڕەنسا و ئیتالیا ڕێککەوتووە نەهێڵن چیتر چەك بۆ لیبیا بگوازرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.