حكومەتی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی رێكەوتن لەگەل بەغدا ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 242 جار بینراوە

ستاندەر
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بگەنە رێککەوتن، هەولێر لەو قەرزە نێودەوڵەتیانەش سودمەند دەبێت کە بۆ پڕۆژەی ستراتیژی و وەبەرهێنان دەدرێت بە عێراق.

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان خوازیاری رێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی عێراق، چونکە بژاردەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم و سەرچاوەی داهاتەکانی سنوردارن و دۆخی ژیانی خەڵکی کوردستانیش بەهۆی قەیرانی دارایی توشی گرفت بوەتەوە، بۆیە ئومێدەوارن لە داهاتویەکی نزیکدا لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن و هەندێ ئاماژەی ئەرێنیش لەو روەوە هەیە.

شوانی ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ دوا پێشنیاز لەلایەن بەغداوە بەدەستیان گەیشتووە  و ئەوانیش وەڵامەکانیان ئامادەکردووە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی، وتیشی “بەرەوپێشچوونی باش هەیە لە گفتوگۆکانماندا لەگەڵ بەغدا و ئەگەر بەو ڕیتمە بڕۆین لەوانەیە دوای جەژن بچینەوە بەغدا و دەست بە دانوستانەکان بکەینەوە”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.