ستاندەر
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان پێویسته گوێ له داواكاری خۆپیشانده‌ران بگرن و بچنه سه‌ر شه‌قام و پلانیان بۆ دۆخه‌كه هه‌بێت، هه‌روه‌ها پلانیش به‌گوێره‌ی داخوازیه‌كانی هاوڵاتیان دابنێن.
راشیگەیاندووە“ڕێگاكەمان گەڕانەوەی نیە و بەردەوام دەبین لە بەهێزكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و جێبەجێكردنی داواكاری گەلەكەمان”.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، لەكۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڵاویكردەوە، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه، “به‌هه‌مو هه‌وڵێكه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كان و جێبه‌جێكردنی پێداویستی و داخوازیه‌كانی هاوڵاتیان، وه‌زیر و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشان راسپاردوه، سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه بڕیاره‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێناكه‌ن و گرفتیش له‌به‌رده‌م بڕیاری گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان دروستده‌كه‌ن”.