ڕەفیق و ڕەفیقەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 348 جار بینراوە

حەیدەر حاجی خدر

ئەمڕۆ لە کۆبونەوەکەی پەرلەمان، وەزیری دارایی دوای قسەی ھەندێک پەرلەمان دەبەرەخۆی نەکرد و بە جۆرێک لە توڕەبونەوە گوتی: (٦٧ ڕەفیق ناوی خۆیان نوسیوە پرسیاربکەن، نابێ ھەر یەکێک پێنج شەش پرسیار بکا ……. تد)
یەکەم: وشەی ڕەفیق لە مێژوی سی چل ساڵی ڕابردوی کورددا تاڕادەیەک لە مانا فەرھەنگییەکەی خۆی داشۆراوە و چۆتە بەرکارھێنانێکی تایبەتەوە، نەمبینی (ڕەفیق) ێک پێیبڵێ: ئێمە بۆ (ڕەفیق)ین جەنابی وەزیر..؟!
دوەم:  کەسێک بە کەسێک بڵێ (ڕەفیق) دەبێ لە ڕوی پەیوەندییەوە زۆر لەیەکەوە نزیکبن، ئەگەر وەزیری دارایی، کە نوێنەرایەتیی حکومەت دەکا لە کۆبونەوەکەدا (ڕەفیق)ی ئەو شەست و حەوت (ڕەفیق)ە بێ، ئیدی پەرلەمان بۆ ھەبێ..؟!
سیێیەم: ئەم قسەیەی جەنابی وەزیر بێ سێ و دو حوکم و حوکمدانە، عەجەبا وەزیر چۆن و بە چ یاسایەک دەتوانێ حوکم بەسەر پەرلەمانەوە بکا..؟!
چوارەم: وەزیر کە دەچێتە پەرلەمان دەبێ گوێگر بێ تا (ڕەفیق)ەکانی تەواودەبن، ئەوجا خوای دەکرد وەک ڕەشبەڵەکی بوکان حەفت شەو و حەفت ڕۆژان دەیانڕست..
پێنجەم: (ڕەفیق) ەکانی پێشتری گۆڕان لە خولەکانی پێشودا گلەیی ئەوەیان لە وەزیرە بانگھێشتراوەکان دەکرد، کە خۆیان لە پرسیارەکان دەدزنەوە و پێیان قەڵسدەبن، ئەوە وەزیرەکەی خۆشیان عەینەن تاس و حەمام دەرچو.
ئیدی میللەت وەک ئەوە گۆرانییەی لێھاتوە، کە دەڵێ: ( ھاوار بەرم بۆ کام لا، لە کوێ بکەم سکاڵا)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.