ناوەرۆكی كۆبونەوەیەكی پارتی و توركیا لەبارەی دەستدرێژیەكانی توركیا لە ناوچە سنوریەكان

لەلایەن ستاندار Posted on 369 جار بینراوە

ستاندەر

بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی رایدەگەیەنێت نیگەرانی خۆیان لە رێگای كونسڵی توركیا لە هەرێم گەیاندۆتە ئەو وڵاتە بەهۆی ئۆپەراسیونەكانی سنوری هەرێم.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی لە هاکان کاراچای، کونسووڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان کردووە، كە كۆبونەوەكە قسە لەسەر هێرشەكانی توركیا كراوە.

هۆشیاری سیوەبلی رایگەیاندووە پاساوی هێرشەكانی توركیا هەبونی پەكەكەیە لەو ناوچانە كە ئێمە پیشتر داوامان كردووە پەكەكە لەو ناوچانە پاشەكشە بكات، ناوبراو ئەوەشی رایگەیاند ئەوان نیگەرانی قوڵی خۆیان ئاراستەی توركیا كردوە بۆ كۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنەكان. راشیگەیاند بە پلەی یەكەم بەرپرسیاریەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەولەتیە رۆڵیان هەبێت بۆ كۆتایی هێنان بەو ئۆپەراسیۆنانە كە خەلكێكی زۆری مەدەنی زەرەرمەند و شەهید و بریندار بوونە.

لەبەرامبەردا ئەو بەرپرسەی پارتی رایگەیاندووە: كونسڵی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە توركیا كێشەی لەگەل هەرێم نیە و دۆستایەتیەكی باشی هەیە بەڵام كێشەی ئەوان لەگەل هەبونی پەكەكەیە كە مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی توركیا دروستكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.