وردەكانی دیارنەمانی بەرپرسێكی هەدەپە لە سلێمانی “یەكێتی بەرپرسیار دەزاندرێت”

لەلایەن ستاندار Posted on 686 جار بینراوە 0 سەرنج
HDP

ستاندەر

 عابید ئیكه‌، نوێنەری  هەدەپە لە هەرێمی كوردستان  ئەمرۆ چوارشەممە لەبارەی دیارنەمانی بەرپرسێكیان لە هەرێم راگەیاند، عەلی قایار هاوسه‌رۆكی (هه‌ده‌په‌)یە له ‌شاری سێرت، له سلێمانی دیار نه‌ماوه و هێشتا روونكردنه‌وه‌ له‌مباره‌وه‌ به ‌ئێمه‌ نه‌دراوه. ناوبراو راشیگەیاندووە سەردانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئاسایشی یەكێتییان لە سلێمانی كردووە، بەڵام ”ئەوان وتیان ئاگادار نین، ئێمەش گوتمان مادام هاوسه‌رۆكی سێرت له ‌ژێر ده‌ستی ئێوە بووه‌، ده‌بێت زانیاریتان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئاسایش خۆی گرتوویه‌تی، با روونكردنه‌وه‌مان پێبدات“.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە ١٥ی ئەم مانگەوە دیار نەماوە و لەمبارەیەشەوە هۆشداریشی دا كە تا ئەنجامی لێكۆڵینەوە و چارەنووسی بەرپرسەكەیان نەزانن، وازناهێنن و دەپرسێت ئاخۆ ئەم كەسە چی بەسەر هاتووە و بۆچی دیار نەماوە؟

لەبارەی تۆمەتباركردنی  هەواڵگریی توركیا بە دەستگیركردنی ناوبراو لە سلێمانی، وتی: ”نازانم میتی توركی رفاندویه‌تی یان نا، سه‌د له‌ سه‌د دڵنیا نین له‌ رفاندنی، بەڵام پێمانوایە كە به‌رپرسیاریه‌تیی گیانی عەلی قایار لە ئه‌ستۆی یه‌كێتییه‌”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *