نامەكە ئاشكرادەبێت: شەش داواكاری كازمی لە حكومەتی هەرێم لەبەرامبەرناردنی بودجە

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە

ستاندەر

لە درێژەی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەی بودجە و مووچەی هەرێم، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق نامەیەکى ناردووە بۆ بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە چەند پێشنیار و رێگەچارەیەکى تازەى تێدایە.
بەگوێرەی زانیاریانەی كە دواڕۆژ  بڵاویكردۆتەوە، پوختەى نامەکەی كازمی بۆ چارەسەری كێشەكان  بریتییە لە:
1ـ بەغدا ئامادەیى دەربڕیوە بڕى 200 ملیۆن دۆلارى تر بخاتە سەر ئەو بەشە بودجەیەى کە بڕیارە مانگانە بینێرێت بۆ هەرێم ئەگەر حکومەتى هەرێم بڕى داهاتى نەوت بەژمارە بۆ بەغدا ئاشکرا بکات و وردەکاریى گرێبەستەکانى نەوتیش روونبکاتەوە لەڕێى میکانیزمێکى تایبەتەوە کە هەردوولا لەسەرى رێکدەکەون.
2ـ کۆنترۆڵکردنى دەروازە سنوورییەکان لەڕووى سەربازیى و ئەمنیەوە بە هاوبەشیى دەبێت لە نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى ناوەنددا، بە دەروازەى سنووریى ئیبراهیم خەلیل-یشەوە.
3ـ داهاتى تێکڕاى خاڵە سنووریەکانى هەرێم بە نیوەیى دابەشدەکرێت لە نێوان بەغدا و هەرێمدا.
4ـ ئەو پرۆژەیەى کە گوایە لەنێوان عێراق و تورکیادا دەروازەى فیشخابوور دەکریتەوە، بەغدا لێى پاشگەز بووەتەوە و تەنیا هەر دەروازەى ئیبراهیم خەلیل دەمێنێتەوە وەک شاڕێگەى بازرگانیى نێوان عێراق و تورکیا.
5ـ حکومەتى ناوەند راستەوخۆ سەرژمێریى کارمەندان و مووچەخۆرانى هەرێم دەگرێتەئەستۆ بە هاوکاریى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پاکسازیکردنى لیستى مووچەخۆران و سوودمەندەکانى تر.
6ـ هەردوولا هێزێکى هاوبەش دادەمەزرێنن بۆ قەلاچۆکردنى دیاردەکانى قاچاخ و پێشێلکردنى یاسا و رێنماییەکانى گومرگ.
سەرچاوەکەی حكومەتی هەرێم لەبارەی ئەو پێشنیارانە و بۆچونی هەرێم رایگەیاندووە”حکومەتى هەرێم وەک پرەنسیپ بەشێک لەو پێشنیارانەى قبووڵە و ئەم نامەیە وەک دەرفەتێکى باش هەڵدەسەنگێنێت بۆ چارەسەرکردنى کێشە ئیدارى و داراییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا”.

جێی باسە تاكو ئێستا بە فەرمی حكومەتی هەرێم هیچ زانیاریەكی لەبارەی ناوەرۆكی ئەو نامەیە بڵاو نەكردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.