ئیدارەی رۆژاڤا بە هەنگاوێكی ئەمریكا بۆ داننان بە خۆبەرێوەبەری خۆشحاڵە “كاریگەری لەسەر ئەنقەرە و دیمەشق دەبێت”

لەلایەن ستاندار Posted on 2497 جار بینراوە 0 سەرنج
usa suriya

ستاندەر

بەگوێرەی هەوالێكی رۆژنامەی شەرق ئەوسەت، سەركردەكانی دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەری رۆژاڤا خۆشحاڵن بە هەنگاوێكی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، كە هەستاون بە واژووكردنی گرێبەستێك لەگەل مەزلوم كۆبانی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، بۆ وەبەرهێنان لەكەرتی نەوت لە رۆژهەڵاتی فورات، كە پێیان وایە ئەوە هەنگاوێكە بۆ ئەوەی ئەمریكا دان بنێت بە دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەری كورد لە رۆژاڤا و گەرەنتی مانەوەی هێزە ئەمریكیەكان دەكات.

لەلای خۆیەوە لیندسی گراهەم، سیناتۆری نزیك لە دۆنالد ترەمب لەبەردەم كۆنگرێس بە بەشداری مایك پۆمپیو، وەزیری دەرەوە رایگەیاند مەزلوم كۆبانێ هەواڵی واژووكردنی گێربەستەكەی لەگەل كۆمپانیا ئەمریكیەكە بۆ وەبەرهێنان لە نەوت پێراگەیاندووم، پۆمپیۆش پشتیوانی خۆی بۆ خۆبەرێوەبەری رۆژاڤا راگەیاند لەو هەنگاوە.

جێی باسە واژووكردنی گێربەست بەشێوەی راستەوخۆ لە نێوان كۆمپانیای (دەلتا كریسنت ئینێرجی) و ( ئیدارەی خۆبەرێوەبەری كورد) بەبێ تێپەربوونە بە مۆڵەتی حكومەتی سوریا، كە بەرپرسانی كورد رایانگەیاندوە بە پلەی یەكەم ئامانجیان بەدەستهێنانی دان پێنادانی ئەمریكایە و خۆپارێزی لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بەشێوەی لەناكاو وەك ئەوەی پێشوو كرا.

رۆژنامەكە پێشبینی كردووە  ئەو هەنگاوە توڕەبوونی توركیا بەدوای خۆیدا بهێنێت كە بەردەوام نیگەرانی بەهێزبونی قەوارەی كورییە لە باكوری سوریا، هەروەها پێی وایە گرێبەستەكە كاریگەری لەسەر رێكەوتن لەگەل دیمەشق زیادتر دەكات، بەو پێیەی سوریا لە ژێر فشاریێكی سەختی ئابورییە، ئەو رێكەوتنە هەڵوێستی ئیدارەی رۆژاڤا بەرامبەر دیمەشق بەهێزدەكات لە دانوستانەكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *