ستاندەر
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی راگەیەنراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە رایگەیاند حوزەیرانی داهاتوو هەلبژاردنی پێشوەختە دەكریت، وتی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بەچەند رێكارێكە، دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنیش لەلایەن سەرۆك كۆمارەوەیە، نەك سەرۆك وەزیران.
سەلیم شووشكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەپەرلەمانی عێراق وتیشی پرۆسەكە چەند رێككاری تری پێویستە، كە تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان و دەنگدانی كۆتایی لەسەری، لەئێستادا ئەو یاسایە ماویەتی تەواو بكرێت،
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ئەو خشتەیەی چڕی دانیشتوان دیاری دەكات تەواو نەبووە و دەنگی لەسەر نەدراوە، پاشان هەمواركردنی یاسای دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژادنەكان پەسەند بكات.
وتیشی بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەم ڕێكارانە هەڵبژاردن لەعێراق ناكرێت و چوار چێوەی یاسایی وەرناگرێت.