ستاندەر
بەرپرسێكی خاڵە سنوریەكان لە حكومەتی عێراقی ئاماژە بە پلانی حكومەت دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنوریەكانی هەرێم ئەوانەی تا ئێستا لە ژێر كۆنتۆڵی دەولەت نین.
عومەر وائیلی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی خاڵە سنورییەكانی عێراق لەبارەی هەولی حكومەتی عێراق بۆ دەستگرتن لەسەر خاڵە سنوریەكانی هەرێم رایگەیاند، حكومەتی ناوەندی پلانی هەیە دەسەڵاتەكانی خۆی بەسەر خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستاندا كە تائێستا لەژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتدا نیە بسپەێنێت.
وائیلی ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومەتی فیدراڵ و هەرێم لێکتێگەیشتنیان لەسەر خاڵە سنورییەكانی هەرێم هەیە، حكومەتی فیدراڵیش بەمنزیكانە بەرەو خاڵە سنورییەكانی هەرێم دەجوڵێت دوای كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی ئەو خاڵە سنورییانەی كە دەكەونە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدراڵیەوە.
راشیگەیاند هەرێمی كوردستان خاوەنی پێنج خاڵی سنوورییە كە لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە بەفەرمی دانیانپێدانەنراوە.