ستاندەر
بەگوێرەی بەدواداچونی ستاندەر ئەمرۆ یەكشەممە تیمێكی ئەمریكی بە چوار ئۆتۆمبێل بەرەو بناری قەندیل رۆیشتوون، پەیامنێری ستاندەر لەناوچەكە رایگەیاند تاكو ئێستا بەڕوونی دیار نیە ئەو تیمە ئەمریكیە سیاسین یان سەربازی، بەڵام لە رێگای هێزی ئاسمانیەوە فرۆكەی ئەمریكا چاودێرییان دەكات بۆ پاراستنیان، هێزێكی پەكەكەش لەناوچەی دیاریكراوی كۆبونەوە لە ناوچەیەكی بناری قەندیل كە سەرچاوەكەی ستاندەر پێی باش بو ناوی نەهێنێ بە ئاشكرا ئەركی پاراستنی كۆبونەوەكەیان لە ئەستۆیە.
ستاندەر هەوڵیدا زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە لە سەرچاوەكانی پەكەكە بەدەستهێنێت بەڵام لەبەرهەستیاری زانیاریەكان ئامادەنەبوون وردەكاری زیاتر ئاشكرابكەن، بەڵام دڵنیایی خەلكی ناوچەكانی بناری قەندیلیان كردۆتەوە كە فرۆكەكان توركی نین كە بەنزمی دەفرن بەڵكو ئەمریكین بۆ پاراستنی تیمەكە لەناوچەكە دەسوڕێنەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكان یەكێك لە ئامانجەكانی سەردانەكە قسەكردنە لەگەل بەرپرسانی باڵای پەكەكە لە شێوازی مامەڵەیان لەگەل رۆژاڤای كوردستان بۆ ئەوەی نەبێتە بیانو بۆ توركیا بۆ هێرشی زیاتر، سەرچاوەكە وتیشی چاوەرێ دەكرێت لەسەر پرسی تریش گفتوگۆ بكرێت، جێی باسە ئەوە یەكەمجارە وەفدی ئەمریكی بەو شێوەیە سەردانی قەندیل بكات، ئەو هەنگاوە لەدوای ئەوە دێت لە دوو رۆژی رابردوو كۆمپانیایەكی نەوتی ئەمریكی بەچاودێری كۆشكی سپی بە فەرمی گرێبەستی كاركردنی لە كێلگەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا واژووكرد، كە بروای چاودێران هەنگاوێكە بۆ دان پێدانانی فەرمی بە ئیدارەكە و تێپەراندنی مەترسی توركیا و دیمەشق دەبێـت.