لەشەشەم ساڵیادی كەوتنی موسڵ سەرۆك كۆمار لەبارەی ئێزیدیەكان داوایەك ئاراستەدەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 205 جار بینراوە

ستاندەر

لەشەشەمین ساڵیادی كەوتنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق داوای لێپرسینەوە دەكات لەو كەسانەی كە بونە هۆی كەوتنی موسڵ كە چەندین كارەساتی بەدوای خۆیدا هێنا.

لەراگەیەنراوێكی سەرۆك كۆمار هەروەها هاتووە:” پێویستە سەرجەم تاوانەكانی داعش دیكۆمێنت بكرێن و گۆڕە بەكۆمەڵەكانیش هەڵبدرێنەوە، هەروەها بەتایبەت ئەو تاوانانەی داعش بەرامبەر ئێزیدیەكانی كردوە.

راشیگەیاندووە چارەسەری هۆكارەكانی  توندرەوی گرنگیەكی زۆری هەیە كە دەكەوێتە ئەستۆی وڵاتانی جیهان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.