هەڵوێستی پارتی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 353 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی لەبارەی بریاری هەڵبژاردنی  پێشوەختە لەلایەن مستەفا كازمییەوە رایگەیاند بریارەكە دروستە بەڵام ئامادەكاری دەوێت.

هۆشیار زێبارى، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وه‌زیرى پێشوترى ده‌ره‌وه‌ و دارایی عێراق لە تویتێکدا لەبارەی بریاری هەڵبژاردنی پێشوەختە نوسیویەتی”بڕیارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ بڕیارێكى دروسته‌، به‌ڵام ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن رێكار و ئاماده‌كارى، ته‌كنیكى، یاسایی، سیاسى، ئه‌منى و نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌تى پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كى گونجاودا به‌ڕێوه‌بچێت”.

مستەفا كازمی لە 31ی تەمووز لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد 6ی حوزەیرانی سالی داهاتوو وەك رۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكراوە و كۆمسیۆنی هەلبژاردنەكانیش ئامادەی خۆی پیشاندا بۆ دەستپێكردنی رێككارەكان دوای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.