نوسينی: شێرزاد شێخانى
ته‌مه‌نم گه‌يشته 65 سارييه‌وه يه‌كه‌مجاره له‌ژيانم هه‌ست به خۆشى گێژنه نه‌كه‌م !!. چاو ده‌گێڕم به‌ده‌وروبه‌رمدا هيچ ترووسكاييه‌كى خۆشى نابينم . قه‌يرانى هه‌موو دونيا روويان تێكردين ، نه‌بوونى ، فه‌قيرى ، زوڵموزۆردارى ، په‌تاى نه‌گريسى كۆرۆنا ، ئه‌وه كاره‌ساتى نه‌بوونى ئۆكسجينيشى هاته سه‌ر . ته‌ماشاى مندار‌و نه‌وه‌كانيشم ده‌كه‌م هه‌ست ناكه‌م ئه‌وانيش دڵخۆش بن . گێژنه‌كه‌شيان بوويته رۆژه‌كى ئاسايى و هيچ گۆڕانكارييه‌ك هه‌ست پێناكه‌ن !.
جاران گێژنه گه‌وره‌ترين و خۆشترين موناسه‌به بوو به‌نيسبه‌ت منداره‌وه . به‌په‌رۆشييه‌وه چاوه‌ڕيى ئه‌و رۆژه‌يان ده‌كرد .. خێزانه‌كان سه‌ربارى نه‌بوونى ، به‌ڵام هه‌موو ره‌نجى ژيانى يه‌ك ساريان خڕ ده‌كرده‌وه لۆ رۆژانى گێژنه به‌ركوو درى منداره‌كانيان خۆشكه‌ن ، هه‌ر له كڕينى جلكوبه‌رگى تازه‌وه هه‌تا دابينكردنى مه‌سره‌فى رۆژانى گيژنه‌يان .
مندار ده‌بايه هه‌موو جلكه‌كانى تازه‌بايه ، وه‌كى ئه‌وه‌ى له‌و رۆژه‌دا له‌دايك بووبى . نازانم بۆنى ئه‌و جلكه تازانه‌ش لۆ ئه‌وه‌نده خۆش بوون ، وه‌كى هاوڕێم ئاوڕه‌حمانى فه‌رهادى گۆته‌نى ، ته‌نانه‌ت بۆنى پێڵاوه تازه‌كانى گێژنه‌ش ئه‌وه‌نده خۆش بوو شه‌وى گێژنان له‌بن سه‌رمان داده‌نا !.
ئاى چه‌نده خۆش بوو كه به‌مه‌قه‌س به‌نه سپييه‌كه‌ى گۆريه‌كانمان لێده‌كرده‌وه‌و لۆ پڕاوه له‌پێمان ده‌كرد . ئه‌و ده‌سته‌سڕه سپييه چه‌نده جوان بوو كه قه‌دمان ده‌كردو له‌سه‌ر قاته تازه‌كه‌ى گێژنه له‌ته‌نيشت باليفه‌كانمان داده‌نا .
ئاى چه‌ند خۆش بوو كه شه‌وى گێژنه ده‌خيله‌مان ده‌شكاندو درهه‌م ونيو درهه‌مه‌كان ده‌كه‌تنه گۆڕێ و تۆزى ده‌خيله‌كانيان له‌سه‌ر نيشتبوو ..
ئاى خودايه ده‌نگى ئه‌و پرێمزه گچكه‌يه‌ى مه‌نجه‌ره گۆشته‌كه‌ى له‌سه‌ر بوو ، لۆ ئه‌وه‌نده خۆش بوو ، ده‌تگۆت سه‌مفۆنياى بيتهۆڤنه . ئه‌دى ده‌نگى پرێمزه گه‌وره‌كه‌ى حه‌مام و مه‌نزه‌رى ئه‌و جورمه‌ى حه‌مامێ كه جامه فافۆنه‌كه سه‌ماى له‌ناو ده‌كردو له‌كن به‌لوعه‌كه‌ى راده‌وه‌ستاو پڕ ئاوى سارد ده‌بوو ، له‌ولاشه‌وه داكم له‌مه‌نجه‌ره گه‌وره‌كه‌وه جامه‌ك ئاوى گه‌رمى پێمان داده‌كرد . ئه‌دى هاوارو قييژه‌ى خوشك وبرا گچكه‌كانمان له‌ناو حه‌مامێ كه سابوونه‌كه ده‌چووه چاويان !.
ئه‌دى ده‌نگى الله اكبرى بڵندگۆى مزگه‌فتى شێخه‌ڵلاو خانه‌قاو مزگه‌فتى گه‌وره‌ى بازاڕ‌و مزگه‌فتى حاجى له‌قله‌ق هه‌موويان پێكه‌وه وه‌كى كۆرسى گۆرانى جه‌وابى ( الرحمن علم القرآ‌ن ، خلق الانسان ، علمه البيان ) يان ده‌دايه‌وه !.
ئه‌دى ديمه‌نى ئه‌و كچ‌و كوڕانه‌ى سبه‌ينى سه‌عات نۆ پۆل پۆل به كه‌عبولعالى وپێڵاوه تازه‌كانى باتاوه شۆڕ ده‌بوونه‌وه لۆ بن له‌يلوگانى قه‌برستانى چراغ كه رۆژى حه‌شر له‌وێدا بوو .
ئه‌دى ديمه‌نى خاوه‌ن عاره‌بانه‌كانى سه‌يداوه سێتاقان كه به‌ريز له‌نێزيك پرده‌كه‌ى سه‌يداوه راده‌وه‌ستان و چاوه‌ڕيى منداره‌كان ده‌كرد يه‌ك فه‌ڕڕه‌يان پێ لێبده‌ن به پێنج فلس .
ئه‌دى بۆنى كوببه برووشه‌كه‌ى مام يوسف ومام سه‌يد له‌بن ره‌شماره ڕه‌شه‌كان .
ئه‌دى ديمه‌نى ئه‌و مسه‌وڕانه‌ى بن ديوارى قه‌برستانه‌كه كه له‌وحه‌يه‌كى گه‌وره‌ى عه‌سابه‌و وه‌حشىيان دانابوو جێى سه‌رى مندارانيان به به‌تارى جێ هێشتبوو لۆ ئه‌وه‌ى مندار به‌كورسييه‌كه‌ى پشته‌وه‌ى له‌وحه‌كه سه‌ركه‌وى و سه‌رى له‌ناو كوونه‌كه‌وه ده‌ربينى و خۆى وه‌كى ره‌ئيس عه‌سابه پێشان بدات .
ئه‌دى ديمه‌نى ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌بن كێلى قه‌بره‌كانه‌وه به كۆمه‌ڵ دانيشتينه لگاو و بيستويه‌ك ده‌كه‌ن .
ئه‌دى ديمه‌نى ئه‌و كوڕه هه‌رزه‌كارانه‌ى له‌كڕينى بيتاقه‌ى سينه‌ما له‌ناو قه‌ره‌باڵغيه‌كه‌وه ده‌هاتنه ده‌رێ چاكه‌ته‌كانيان شه‌توپه‌ت بووه‌و سه‌روپرچييان شاته‌شێت بووه .
ئه‌دى ده‌نگى ئه‌و دمبكانه‌ى له‌ناو سينه‌مه‌كاندا حه‌شريان ده‌كردو ، بۆنى بارو‌وتى ده‌مانچه تۆمته‌ره‌قه‌كان سه‌رى ئينسانيان كاس ده‌كرد .
ئه‌دى له‌فه هێلكه كوڵاوه‌كه‌ى مام نادرى پێش سينه‌ما حه‌مراو گه‌سه‌كه‌ى مام حوسێنى سينه‌ما سيروان كه له پيتزاى ئيتاڵى ودۆنه‌ره‌كانى هه‌موو دونيا به‌تامترو خۆشتر بوون .
ئه‌دى تامى ئه‌و بيبسييه‌ى له‌ناو سينه‌مادا به‌ته‌قه ته‌قى كليلى بيبسيه‌كانه‌وه حه‌زمان ده‌چووێ ، كه ده‌شمانخوارده‌وه چاومان پڕ ئاو ده‌بوو .
ئه‌دى ديمه‌نى به‌ربوونى ئه‌و حه‌شامه‌ته‌ى ناو سينه‌ما دواى ته‌واو بوونى فليمه‌كان ، كه هه‌تا چاره‌گه‌كى چاومان ده‌زوورايه‌وه هيچمان به‌باشى نه‌ده‌ديت .
ئه‌دى مه‌نزه‌رى ئه‌و ژن وكچانه‌ى له‌عه‌رزى ئێواران به پێچه‌و عه‌باوه به په‌له‌په‌ل خۆيان ده‌كرده لۆجه‌كانى سينه‌ما لۆ ديتنى فليمه‌كانى عه‌بدولحه‌ليم وفه‌ريد ئه‌تڕه‌ش .
ئه‌و ديمه‌ن ومه‌نزه‌ره دڵگييرانه ئێستا ده‌يانبينيه‌وه هه‌تا درمان به‌گێژنان خۆش بى ؟؟! .
ئێستا به‌س مه‌نزه‌ڕى مردنى ئازيزان و ره‌شپۆشى كه‌سه‌كانيان ده‌بينين !!.
ژيانى ئه‌وڕۆمان يه‌كسانه به‌خه‌مو خه‌فه‌ت ونه‌بوونى و برسييه‌تى !!.
جا گله‌يى مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر دڵم به‌و گێژنه‌يه‌ش خۆش نه‌بى . باقى وه‌لسه‌لام ..