حكومەتی سوریا هەڵوێستی خۆی لەبارەی رێكەوتنی هەسەدە و ئەمریكا ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی دەرەوەی سوریا،لە رایگەیەنراوێكی فەرمی لەبارەی رێكەوتنی هەسەدە و ئەمریكا رایگەیاند: كۆمپانیایەكی نەوتی ئەمریكا گرێبەستیان لەگەڵ هێزە كوردییەكان لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا كردووە كە دەستیان بەسەر بیرە نەوتەكانی ئەو ناوچەیەدا گرتووە.

بەبێ ناوهێناننی  كۆمپانیایەكە لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەی وەزاراەتی دەرەوەی سوریا هاتووە ئەو  كۆمپانیایە گرێبەستی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكراتدا كردووە، كە هێزی كوردین، ناوچەیەكی بەرفراوان لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریایان  لەژێر دەستی تیرۆرستانی داعش ئازاد كردووە و خستویانەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە راگەیەنراوەكە  ئەو رێككەوتنەی بە نایاسایی و بە دزینی سامانی وڵات وەسف كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.