ستاندەر
بەپێی زانیاریەکان کە لەسەرچاوەیەکەوە دەست ستاندەر کەوتووە لە گفتوگۆکانی دوێنێی شاندی ئەمریکا و قەندیل، مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوریای دیمووکرات و بەرپرسێکی دیاری ئەمریکا بەشدار بووە و وەفدەکەی ئەمریکاش لە دو ئۆتۆمبێل پێکهاتبوون.
هەر بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوەکە شاندەکەی ئەمریکا چاویان بە کۆمەڵێک بەرپرسی دیاری پە کە کە کەوتووە و داوایان لێکردوون پەیوەندیان بپچڕێنن لەگەڵ خۆبەڕێوبەری کوردانی سوریا بۆ ئەوەی بیانو نەدەنە دەست تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر ئەو خۆبەڕێوبەریە لەهەمانکاتدا ئەمریکا پڕۆژەیەکی ئاشتیان خستۆتە بەردەم قەندیل هاوشێوەی پڕۆژەی ئاشتی تاڵیبان.
هەر بەپێی زانیاریەکان ئەو شاندەی ئەمریکا لەئاسمانەوە لەلایەن 21 فڕۆکەی f35 چاودێری کراون.