پەیوەندی بە ریفراندۆمیش هەیە، نهێنیەكی مەترسیدار لەسەر بێرنارد لیڤی ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 3608 جار بینراوە 0 سەرنج
leve

ستاندەر

دوای ئەوەی سەرەتای هەفتەی پێشوو بێرنارد هێنری لێڤی بیرمەندی ناسراوی فەرەنسی و یەكێك لە نەخشەدانەرانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانی ساڵی 2017، گەیشتە لیبیا سەردانەكەی چەندین گفتوگۆی لەناوخۆی ئەو وڵاتە بەدوایخۆیدا هێناوە، بەوەی حكومەتی ویفاقی نیشتیمانی سەر فائیز بەسەراج هاوپەیمانی ئەردۆغان لە راگەیەنراوێكدا بێ ئاگایی خۆی لەهاتنی ناوبراو دەبری و رایگەیاند لێپرسینەوە لەگەل ئەوانە دەكەن ئاسانكاریان بۆ هاتنی لیڤی كردووە بۆ میسراتە و ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ویفاقی نیشتیمانی.

بەگوێرەی هەواڵێكی سكای نیوز كە لە سەرچاوەیەكەوە وەریگرتووە بێرنارد هێنری لێڤی  لەلایەن ئەدرۆغانەوە بۆ ئەو وڵاتە نێردراوە بۆ سەرخستنی پیلانی ئەردۆغان لەو وڵاتە و بە ئاگاداری سەراج بووە.

جێی باسە ئەو زانیاریە پرسێكی گرنگ بە بروای چاودێران لە هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدار دەوروژێنێت كە ئەگەری هەیە هاتنی ناوبراو لەكاتی ریفراندۆمەكە لەسەر داوای ئەردۆغان بوبێ بۆ ئەوەی هانی سەركردایەتی سیاسی كورد بدات ریفراندۆم ئەنجامبدەن، لەپێناو بێ هێزكردنی پێگەی هەرێم كە دوای شەڕی داعش پێگەیەكی بەهێزی سیاسی هەبو، دواجار ریفراندۆم پێگەی هەرێمی تا ئاستی نزیك لە هەڵوەشاندنەوە بێ هێز كرد وەك چاودێران ئاماژەی پێدەكەن، بەجۆرێك هەرێم هەرگیز نەیتوانی پێگەی بۆ پێش ریفراندۆم بگێرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *