ستاندەر زانیاری نوێ لەسەر سەردانی وەفدەکەی ئەمریکا بۆ قەندیل ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکان کە لەسەرچاوەیەکەوە دەست ستاندەر کەوتووە لە گفتوگۆکانی دوێنێی شاندی ئەمریکا و قەندیل، مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوریای دیمووکرات و بەرپرسێکی دیاری ئەمریکا بەشدار بووە و وەفدەکەی ئەمریکاش لە دو ئۆتۆمبێل پێکهاتبوون.

هەر بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوەکە شاندەکەی ئەمریکا  چاویان بە کۆمەڵێک بەرپرسی دیاری پە کە کە کەوتووە و داوایان لێکردوون پەیوەندیان بپچڕێنن لەگەڵ خۆبەڕێوبەری کوردانی سوریا بۆ ئەوەی بیانو نەدەنە دەست تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر ئەو خۆبەڕێوبەریە لەهەمانکاتدا ئەمریکا پڕۆژەیەکی ئاشتیان خستۆتە بەردەم  قەندیل هاوشێوەی پڕۆژەی ئاشتی تاڵیبان.

هەر بەپێی زانیاریەکان ئەو شاندەی ئەمریکا لەئاسمانەوە لەلایەن 21 فڕۆکەی f35 چاودێری کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.