ناوەرۆكی رێكەوتنی هەرێم و بەغدا بخوێنەوە كە تەنها واژووكردنی ماوە

لەلایەن ستاندار Posted on 503 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی سەرچاوەیەك هەرێم و بەغدا گەیشتونە رێكەوتن بۆ پرسی رادەستكردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و بەشە بودجەی هەرێم، بەشێوەیەك تەنها واژووكردنی ماوە.

بەپێی زانیارییەكان كە پەیسەرپرێس بڵاویكردۆتەوە، هێڵە گشتییەكانی رێككەوتنەكە بڕاونەتەوە كە خۆی لە رادەستكردنی بەشێك لە نەوت و بەشێك لە داهاتی ناوخۆدا دەبینێتەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەرامبەردا حكومەتی ناوەندی مانگانە بەپێی داهات و نرخی نەوت بڕێك پارە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات و شایستە داراییەكانی پێشمەرگەش لە ئەستۆ دەگرێت بەجۆرێك:-

حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 250.000 بەرمیل نەوت رادەست دەكات
حكومەتی هەرێمی كوردستان  50%ی داهاتی ناوخۆ رادەست دەكات

لە بەرامبەردا

حكومەتی عێراق مانگانە 350 تا 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات بەپێی بەرز و نزمی نرخی نەوت.

حكومەتی عێراق شایستە داراییەكانی پێشمەرگە خەرج دەكات.

پەیسەرپرێس راشیگەیاندووە ئەوەی ئێستا یەكلایی بووەتەوە ئەوەیە كە چ هەرێمی كوردستان و چ حكومەتی ناوەندی عێراق لەسەر ئەو خاڵانە رێككەوتوون و كەم و زیاد ناكرێن، بەڵام میكانیزمی ماوە و لێكەوتەكانی رێككەوتنەكە هێشتا جێگەی گفتوگۆن و بڕیاری كۆتاییان لێنەدراوە، ئەوە جگە لە دۆسێی رێككەوتنی 50 ساڵەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا.

جێی باسە تاكە ناكۆكی كە تا ئێستا یەكلا نەكراوەتەوە ئەوەیە حكومەتی هەرێم داوای كردووە رێكەوتنەكە بۆ ماوەی شەش مانگ بێت، لەبەرامبەردا حكومەتی عێراق داوای كردووە تا كۆتایی ماوەی ئەو كابینەیە بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.