هەڵوێستی سەرۆك كۆمار لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 189 جار بینراوە

ستاندەر

 سه‌رۆك كۆماری عێراق لە راگەیەنراوێك پاڵپشتی خۆی بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق دەردەبڕێت.

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، لە راگەیەنراوەكە داوای هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ده‌كات، وه‌ك داواكارییه‌ك بۆ چاكسازیی سیاسی له‌ عێراق.

هەروەها راشیگەیاندووە، دۆخی خه‌ڵك و كێشه‌كانیان پێویستی به‌ بڕیارێكی نیشتمانیی ئازایانه‌ هه‌یه‌، هاوكات دیاریكردنی حكومه‌تێكی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد.

پەیامێكی ئاراستەی پەرلەمانی عێراق كردووە و داوادەكات، په‌رله‌مانی عێراق به‌زوترین كات یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو بكات و ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری بكات بۆ خستنه‌بواری جێبه‌جێكردن، هه‌روه‌ها په‌له‌كردن له‌ هه‌مواركردنی یاسای دادگای فیدراڵیی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.