ستاندەر
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت گرژیەكانی پیشوو لەنێوان پارتی و یەكێتی نەماوە و رایدەگەیەنێت بەرێكەوتەكانمان دا دەچینەوە.
کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لەبارەی پەیوەندی نێوان حیزبەكەی لەگەل یەكێتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندوە”پێشتر کاک نێچیرڤان بارزانی لەگەل قوباد تاڵەبانی کۆ بووەتەوە و پەیوەندیی ھەیە و پەرلەمانی کوردستانیش کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە برد، بڕیارە جارێکی دیکە ئێمە و برادەرانی یەکێتی کۆ ببینەوە، چونکە ئێستا پەیوەندییەکانمان باشترن و گرژییەکانی پێشووتر نەماون، ھەرچەندە ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرە و کاتی کۆبوونەوەکەی داھاتوو دیار نییە.”
راشیگەیاندووە، پێشتر پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنی سیاسییان ھەبووە لەبارەی ئیدارەدانی ھەرێمی کوردستانەوە لە ھەموو بوارەکاندا لەوانە پەیوەندییان لەگەل بەغدا چۆن دەبێت، پەیوەندی لەگەڵ لایەنەکان و بەڕێوەبردنی ئیدارەی کوردستان رایشگەیاندووە” ئێمە بەو ڕێککەوتنەدا دەچینەوە تا بزانین لە کوێ کەموکوڕیی ھەیە”.