گەندەڵیەكی گەورە لەهاوردەكردنی 270 بارهەڵگر هێلكەی ئۆكرانی ئاشكرادەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 1422 جار بینراوە 0 سەرنج
helka

ستاندەر

حەیدەر عەساد عەبادی، سەرۆكی كۆمەڵە جوتیارییەكانی عێراق زانیاریەكی مەترسیدار لەسەر هاوردەكردنی هێلكەی ئۆكرانی بەناوی بەرهەمی خۆماڵی بۆ ناوچەكانی تری عێراق ئاشكرادەكات،

ناوبراو رایگەیاندووە:” دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان   ٢٧٠ بارهەڵگر هێلكەی قاچاخی ئۆكرانیان رەوانەی پارێزگاكانی تری عێراق كردووە، بەدەستكاریكردنی ماركەكانیان و ناساندنیان وەك بەرهەمی ناوخۆیی.”

راشیگەیاندووە:” لەو رێژەیە توانراوە ١٠٠ بارهەڵگریان دەستی بەسەردابگیرێت، بەڵام ئەوانەی تر توانراوە لەناو بازاڕەكاندا بفرۆشرێن”.

سەرۆكی كۆمەڵەكە  هەرێمی كوردستان تۆمەتبار دەكات بەوەی بەرهەمی قاچاخی وڵاتانی بیانی دێنێتە ناو هەرێم و دواتر وەك بەرهەمی ناوخۆیی رەوانەی پارێزگاكانی تری عێراق دەكات.

جێی باسە تاكو ئێستا بەرپرسانی حكومەتی هەرێم هیچ روونكردنەوەیەكیان لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام لەچەند ساڵی رابردوو بەهۆی تەسلیمكردنی گەنمی ئۆكرانی بەناوی گەنمی جوتیارانی هەرێم بە سایلۆكانی عێراق، حكومەتی عێراقی پێدانی شایستە داراییەكانی جوتیارانی راگرت و تا ئێستاش كێشەكە یەكلا نەكراوەتەوە، كێشەی ناردنی ئەو هێلكانەش ئەگەر ساغ بێتەوە، دەبێتە گرفت لەبەردەم كێلگەكانی بەرهەمهێنانی هێلكەی كوردستان لە ساغ كردنەوەی بەرهەمەكانیان لەناوچەكانی تری عێراق، بەهۆی چاوچنۆكی بەشێك لەبەرپرسان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *