ستاندەر
كەناڵی جەزیرە لە رێگای سەرچاوەیەكەوە چونی شاندێكی ئەمریكی بە پاسەوانی 15 فرۆكەوە بۆ قەندیل پشتراست دەكاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی كەناڵەكە شاندەكە لە قەندیل لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكە كۆبوونەوەیان كردووەو چەند داواكارییەكیان ئاراستە كردوون.
راشیگەیاندووە داواكاریەكی ئەمریكیەكان پەیوەندیدار بوە بە رۆژاڤا، بەجۆرێك داوایان كردووە پەكەكە دەستوەردان لەكاروباری ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان نەكات، بۆ ئەوەی توركیا بیانووی دەستوەردانی سەربازی نەبێت لەكاروباری خۆسەرییەكە.
كەناڵەكە لەبارەی بەشێكی تری گفتوگۆكە، هاوشێوەی پرۆسەی ئاستی نێوان تاڵیبان و ئەفغانستان پرۆژەیەكی ئاشتیان خستووەتە بەردەم پەكەكە.
جێی باسە لەیەكەم رۆژی سەردانەكە ستاندەر وەك یەكەم دەزگا وردەكاری سەردانی وەفدەكەی ئەمریكای بۆ قەندیل بڵاوكردەوە، لە راگەیەنراوێكیش وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای كۆبونەوەكەی رەتكردەوە، بەڵام جگە لە جەزیرە ئاژانسی ئەملۆنیتەری ئەمریكیش سەردانەكەی پشت راست كردەوە بۆ قەندیل، بەڵام رایگەیاندبوو بۆ تۆماركردنی پێشێلكاریەكانی توركیا بوە لە چەند ناوچەیەك.