ستاندەر
حەسەن ئالی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەولەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواكردنی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان داوایەكی هەڵەیە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ناوبراو دەشڵێت: ناكرێت ماوەیەكی زۆر پێش هەڵبژاردن پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و وڵات بێ پەرلەمان بێت.