ستاندەر
هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجونەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەڵوێستی گۆڕان لەبارەی كابینەی نوێیەمی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت:”کە فشار دەخرێتە سەر سەركردایەتی ئێستای گۆڕان بۆ هەڵویست وەرگرتن لەم کابینە فاشیلە، دەڵێن چاوەرێی چاکسازیین”.
هۆشیار عەبدوڵلا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەشلێت کەچیی لە دوای ساڵێک تەمەنی کابینەکە هێشتا نەیانتوانیوە پۆستەکانیی خۆیان وەربگرن و داوا دەکەن سیڤیەکانی ناردویانە بۆیان پەسەند بکەن؟ پۆست لە دۆڵێک و خەونی گۆڕین لە دۆڵیکی ترە”
ناوبراو راشیگەیاندووە:” هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق و هەرێمدا پێویستە، شکستیی سیاسیی و ئیداری لە عێراق و هەرێم زۆر ڕون و زەقە، لە هەردولا گەندەڵیی گەورە هەیە، چەک و پارەی گشتیی خراوەتە خزمەت چەند گروپێکەوە، حکومەتێک نەتوانێ موچە بدا شکستەکەی چوار گۆشەیە و دەبو بێ بڕۆ بڕوا. کاتیەتیی موحتاجی دەنگی خەڵک ببنەوە.”