“18% ی دانیشتووانی ناو شاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە”

لەلایەن ستاندار Posted on 383 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆكی پزیشكانی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت ئێمە لەناو بارودۆخەکەداین خەڵک لە دەرەوەیە ئێمە دەزانین بارودۆخەکە چەندە ناجێگیرە و بارودۆخی نەخۆشەکانمان چەند خراپە.

عیماد ئەحمەد سەرۆكی پزیشكانی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر ئاشكرایدەكات، “ڕێژەی 18% ی دانیشتووانی ناو سەنتەری شاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە بەپێی ئەو تلیفۆنانەی کە دەکرێن،”

دەشلێت:”خۆم سێ جار نەخۆش کەوتووم و هەموو نیشانەکانیش کۆرۆنا بووە و زۆربەی دکتۆرەکانیش تووش دەبن و گرنگی بە تەندروستی خۆیان نادەن، لە مانگی دوو و پێنج کۆرۆنام هەبووە و ئەمرۆ باشتر بومە، ئەوە تەنها من نیم ئەوانەی لەناو تەندروستی کاردەکەن زۆربەیان تووش بوونە”

عیماد ئەحمەد دەشلێت:”  ئەوەی ئێمە کردوومانە هەست ناکەین لە شوێنی تر کرابێت هەموو جیهازمان دابینکردووە، نەخۆشخانەی رزگاری هەموو قاتەکانی بوونەتە عینایە، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە دێن ناجێگیرن و حاڵەت زۆر زۆرە و لە دوو هەفتەی داهاتوو هەست دەکەین خراپتر دەبێت لەبەر ئەوەی دەگاتە پیکەکەی ئەوەی گرتی و ئەوەی لێ رزگاربوو.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.