لە سلێمانی یەكێك دەستدرێژیكارانی سەر مێردمنداڵەكەی بەغدا دەستگیردەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 351 جار بینراوە

ستاندەر

عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت یەكێك لەو كارمەندانەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە سوكایەتیان بە مێردمنداڵەكەی بەغدا كردبوو دەستگیریان كردووە.

لە لێدوانێكی بۆ بەغدادالیوم ئەمرۆ شەممە ناوبراو رایگەیاندووە:” دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی راگەیاند لەدەستدرێژیكارانی سەر (حامید سەعید) هەڵاتون بۆ كوردستان ئێمە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداركرایەوە”.

عەمید ئاسۆ شێخ تەها وتیشی لە رێگای بازگەكان توانیمان یەكێك لەو دەستدرێژیكارانە بدۆزینەوە كە پلەی سەرۆك عورەفایە و دوای تەواو بونی رێوشوێنە ئیداریەكان رادەستی بەغدای دەكەینەوە.

جێی باسە سوكایەتی كرد بە مێردمندڵێك بەناوی حامید سەعید، دەنگدانەوەی گەورەی بەدوایخۆیدا هێنا مستەفا كازمی ناوبراوی بانگهێشتنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردو بەفەرمی داوای لێبوردنی كرد، بەڵێنیشی دا سزای دەستدرێژیكاران بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.