لە وەڵامی وتارەكەی مەسعود عەبدولخالق، بەرپرسێكی گۆڕان ڕەخنە لەجێبەجێنەكردنی رێكەوتنی پارتی و گۆڕان دەگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 398 جار بینراوە

ستاندەر

كاردو محەمەد، رێكخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەراوێزی بابەتێكی مەسعود عەبدولخالق، رەخنە لەجێبەجێنەكردنی رێكەوتنی پارتی و گۆڕان دەگرێت و رایدەگەیەنێت عیبرەت لەجێبەجێ كردنە.

لە ژێر ناونیشانی لەدوای وتارەکەی کاک مسعود عبوالخالق رێکەوتننامەکەی (پارتی و گۆران)، كاردۆ محەمەد نوسیویەتی:”ناکرێ باسی چاکسازی بکەین. یاسای سندوق داهاتی نەوت هەبێت .دەزگاکە دانەمەزرێت،هەروەها بەندێکی بنەرەتی رێکەوتنەکە پرۆژەیاسای چاکسازی وبونی ئەنجومەنێکی باڵاچاکسازی بێ. دوای ساڵێک، هێشتا لەگیر و گازی موناقشەی کێ بێ و کێ نەبێ!”.

دەقی وتارەكەی كاردۆ محەمەد بخوێنەوە:

لەدوای وتارەکەی کاک مسعود عبوالخالق رێکەوتننامەکەی (پارتی و گۆران)
گۆڕان ؛ دور لەنەریتگەرایی رێز لەرای روناکبیران دەگرێت!
هەمو هەڵوێست و روداوێک و دەبێت بەچاوی رەخنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین ، هەرچەند لایەنی باشی هەبێت لایەنی خراپی هەیە.زانست بە زانستیەتی خۆیەوە ،سەرەرای پێشکەوتنی گەورە بۆ مرۆڤایەتی ،ئەتۆمیشی بۆ بەرهەم هێناوە،.!کاتێ باسی رەخنە بە مانای هەلسەنگاندن و شی کردنەوەو دەرنجامەکان دەکەین .پێویستەبەکاری بێنین.لەماوەی دروستبونی گوران بەپێی قۆناخەکان هەڵکشان و داکشانی بەخۆیەوەبینیوەبە خۆێندنەوەیەکی واقعی سیاسی و ناوچەی ونێودەوڵەتی ،ئەگەر قوناخەکە مافی پێدابێت، بە حەزو خەیاڵی چیمان دەوێت نا،بەڵکو بۆ گەلەکەمان بەوسەنگ و هێزەی هەمانە چیمان پێ دەکرێ.

بریاری بەشداری لەحکومەت داوە. بەڵام مەحەکی بەرپرسیارەتی، پابەندی هەردولایە بە رێکەوتنەکە. ناکرێ باسی چاکسازی بکەین. یاسای سندوق داهاتی نەوت هەبێت، دەزگاکە دانەمەزرێت،هەروەها بەندێکی بنەرەتی رێکەوتنەکە پرۆژەیاسای چاکسازی وبونی ئەنجومەنێکی باڵاچاکسازی بێ. دوای ساڵێک، هێشتا لەگیروگازی موناقشەی کێ بێ و کێ نەبێ!

سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆران، جیاوار لەسەرکردە تقلیدیەکان کەهیچ بەرژەوەندیان لە خراپەکاری ودرێژەدان بە سیاسەتی چەوت نیە. ئەرکیەتی بینای هەڵوێستەکانی لەسەر رەخنە و پێشنیاری روناکبیرانی گەلەکەمان بکات. رایان بە هەند وەرگرێت لەسەر بنەمای دراسەو داتای دروست بریاربدات. لەهەمو رێکەوتنێک؛ دەتوانین ئەو سەرتایەی کاک نوشێروان دوپات بکەینەوە. .(عیبرەت لەجێبەجێکردندایە).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.