مەسعود عەبدولخالق: بەردەوام بوونی گۆڕان بەو شێوەیە لە حكومەت تەنها وتەنها مانای ئینتیحارە

لەلایەن ستاندار Posted on 402 جار بینراوە

ستاندەر

مەسعود عەبدولخالق، نوسرە و روناكبیر رایدەگەیەنێت:” لە 10 سالی ڕابردوو هیچ ڕێكەوتنێك وەك ئەو ڕێكەوتنەی گۆڕان و پارتی نەبوە، هەر هیچی لێ جێبەجی نەكراوە.

لە وتارێكی رۆژنامەوانی مەسعود عەبدولخالق، لەبارەی رێكەوتنی پارتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومەت، لە ژێرناونیشانی (ڕێكەوتنامەكەی پارتی وگۆڕان هیچی لێ جیبەجێ نەكراوە) هەروەها نوسیوەتی  ئەو چاوەڕوانیەی گۆڕان لەچاكسازی لەو جۆرە دەسەلاتە چاوەڕوانیەكەی بەفری برژاوە بۆی بێت.

ڕێكەوتنامەكەی (پارتی وگۆڕان)هیچی لێجیبەجێ نەكراوە
ڕێكەوتنی پارتی و گۆڕان سەرجەم پێكهاتوە لە 18 مادە ، مادەی باشی تێدایە نەك بۆ گۆڕان بەلكو بۆ خودی (پ د ك)و هەمو میللەتیش، بەلام تا ئەو ساتە هیچی لێجێبەجی نەكراوە ،ئەوەی كراوە مادەی (7) هەندێ وەزیرو جێگر دراوە بەگۆڕان ، لەبەرامبەردا سەرۆكی هەرێم وسەرۆك وەزیران دراوەتە ( پ د ك).
لە 10 سالی رابردوو زۆربەی ڕێكەوتنەكان وابووینە و جێبەجێ نەكراون، بەلام هیچ ڕێكەوتنێك وەك ئەو ڕێكەوتنە نیە، هەر هیچی لێ جێبەجی نەكراوە، كاتی گفتوگۆی پێكهێنانی ئەو حكومەتە لە وەلامی پرسێكیان بە برادەرانی گۆڕانمان ووت ، قەیرانەكانی ئەو كابینەیە زۆر گەورەیە، ئینجا برادەرانی پارتی 15 سالە هیچ ڕێكەوتنێك جێبەجی ناكەن، بۆیە ڕێكەوتنی دوو قۆلی مەكەن، بەلكو ڕێكەوتنێك چەندلایەنەی سەرەكی بێت .
ئیتر تا ئیستا هەر بیانۆیەك هەبێت زیاتر لەوە گۆڕان بەردەوام بێت تەنهاو بەتەنها مانای ئینتحارە،  چونكە قەیرانەكانی ئەو حكومەتە لەداهاتوو زۆر زۆر زیاترە لەوەی ئیستا ، ئەگەر گۆڕان بەهەر هۆیەكی زاتی لەحكومەتیش دەمێنێتەوە دەبێت بە تەریبی بیر لە (بەرەی ئینقاز)بكاتەوە ، ئەو چاوەڕوانیەی گۆڕان لەچاكسازی لەو جۆرە دەسەلاتە چاوەڕوانیەكەی بەفری برژاوە بۆی بێت .
مسعودعبدالخالق

9/8/2020

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.