پەكەكە لەبارەی رێككەوتنە نەوتییەكەیی ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێستی توندی ڕاگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 483 جار بینراوە

ستاندەر

دوایی ئەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئەمریكا ئاشکرایی کرد كە كۆمپایایەكی ئەمریكی رێككەوتنێكی لەگەڵ ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان لەبارەیی نەوتی ناوچەکەوە ئەنجامداوە،باڵی سیاسی پەکەکه هەڵوێستی توندی لەوبارەیەوە ڕاگەیاند.

دوێنێ، جەمیل بایک هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە،لە لێدوانێکیدا بۆ ستێرک تیڤی، ڕایگەیاند ؛”.نەوتیش سەرچاوەیەكی ئەو وڵاتەیەو هی هەندێك كەس نییە و هیچكەس ناتوانێت ئەوە بە ماڵی خۆی بزانێت”. هاوسەرۆکی کەجەکە وتی؛”ئێمەش هەندێک لە بابەتەکان لە راگەیاندنەوەکانەوە گوێمان لێدەبێت،دەوترێت لەگەڵ وێستگەیەکی نەوت رێکەوتن ئیمزا کراوە. تەنانەت سوریاش لێدوانیدا و وتی ئێمە قبوڵمان نیە و نەوتمان دەدزرێت. هێندەی ئێمە دەزانین سوریا لە رووی نێودەوڵەتیەوە تەنها رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان قبوڵ دەکات، واتە وەکو دەسەڵات و دەوڵەت. هەر سەروەتێک لەسەر زەوی و ژێر زەوی خاکی سوریا هەیە، هی گشت گەلانی سوریایە و تەنها هی هەندێک کەس نیە”.

ئاماژەی بەوەشدا؛”ناکرێت هەندێک کەس بێن و ئەم سەروەتە بکەن بە هی خۆیان. ئێمە پێشتریش وتبوومان، ئێستاش دەیڵێینەوە”. هاوسەرۆکی کەجەکە ڕوونیکردوتەوە؛” ئەم پەیمانانە کە لەگەڵ وێستگەکانی نەوت ئیمزا کراون، تا چەند لەم چوارچێوەیەدایە، ئێمە نازانین٫بەڵام دەبێت بەم شێوەیە بێت٫واتە ئەمڕۆ کە لە سوریا هەندێک کێشەی ئابوری هەیە، لەسەر باکوری سوریاش ئەگەر ئەم کێشانە لەبەرچاو بگیرێن و لەم چوارچێوەیەدا رێکەوتن ئیمزا بکرێن، ئێمە شتێک ناڵێین، بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت، دەبێت مرۆڤ هەڵوێستەی لەسەر بکات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.