ستاندەر
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆران لە پەڕلەمانی کوردستان لە بەرنامەی ڕوداووی ئەمڕۆی کەناڵی ڕوداوو ڕایگەیاند ئەو دزی و تاڵان و قاچاغچیەتیەی ئێستا لەژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و ئەو حکومەتەی ئێستا گۆانیش لێی بەشدارە دەکرێت بێگومان لە نۆوەت و یەکیش بوونی نەبووە، گوتوشی لەکاتی پێکهێنانی حکومەت سەرۆکی حکومەت بەڵێنی پێداین کە ئاگامان لە هەموو شتەکان دەبێت.
علی حەمە ساڵح گوتیشی ئێستا نوسینگەی قاچاغچیەتی هەیە لە دەروازە سنوریەکان، ئەتوانی پارە بدەی هەر شتێک بتەوێت بەبێ کوالێتی کۆنتڕۆڵ و بەبێ هیچ چاودێریەک بیهێنیتە ناویەوە، لە جەرگی گەنیو و مەوادی بەسەرچووی و خراپ.