پەرلەمانتارێكی گۆڕان وەڵامی وتەبێژی حیزبەكەی دەداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

ستاندەر

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت پێشویستە گۆڕان سەقفی زەمەنی بۆ بەشداریكردنی لە حكومەت دابنێت.

هۆشیار عەبدوڵا، لە تویتێکدا رایگەیاندووە ، “‏بۆ ئەوەی بەرپرسانی گۆڕان لەو ئینشا عامە نەجاتیان بێ کە دەڵێن قبوڵی ناکەین و ڕازی نابین، باشتروایە سەقفێکی زەمەنی لە بەیاننامەکانیاندا دیاری بکەن و بە حکومەت و خەڵکیش بڵێن، تا چەند ساڵ و مانگی تر ئامادەن شەریکی ئەو حکومەتە بن کە خۆیان دەڵێن گەندەڵە؟”.

لە راگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسی قاچاغ و قۆرخکاری پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کرد و رایگەیاندووە، “بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت تەنها لە پێناو چاکسازی و ڕێگریکردن لە گەندەڵی و قاچاخچێتی بوە، بەدڵنیاییەوە ئێمە نەک نابینە پاسەوانی ئەم بەد ڕەفتاری و کارە نایاساییانە، بەڵکو بەھەمو توانایەکمان ڕوبەڕوی دەبینەوەو بێدەنگ و بێھەڵوێست نابین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.