بیر لەچی دەکەمەوە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 407 جار بینراوە

ڕێزدار برادۆستی

لەو هەموو ڕەشەبای قینە بەڕۆکی گەنجانی نیشتیمانی گرتوە ..
لەو قەیرە کچە ڕەشتاڵانەی کە قژیان وەک  تێکەڵاوی ماش و برینج تاڵێک ڕەش و تالێک سپیە لەچاوەڕوانی هاتنی ئازیزێکدان کە ئەو نیایەت لەدەرگایان بدات ..
لەو گەنجانەی بۆ دەربازبون لە گیرفان بەتاڵی و بێ مەعشوقی هەناسەکانیان لەگەڵ شنەبای دەریا بەرەو سەرەوە هەڵفریون و ڕۆحیان برایە بەهەشت و جەستەشیان گەڕێندرایەوە نیشتیمان ..
لەو پیرە پیاوە داماوانەی بەدیار شاشە درۆزنەکانەوە دانیشتون چاوەڕوانی هاتنی تەقاویتیەکانیانن بۆ کڕینی دەرمانی زەخت وشەکرە …
لەو پاڵاوگانەی کەشوهەوای نیشتیمانیان پیس کردوە  داهات بۆ کەلەپیاوانی وڵات و ڕەبۆ و تەنگەنەفەسیش بۆ ڕەش وڕوتی نیشتیمان ..
لەو هەموو گەنجە ئەکادیمیاییانەی لە کۆڵان و کافێ و دوکانەکانی شەکەرات فرۆشی تا گەیشتن بە چایەخانەو مزگەوت بەووشەی ئەوە ژیان نیە دەست پێدەکەن و لەکۆتایش دەڵێن فشەیە گوێ مەدێ ئێرە کوردستانە بەوە دڵی خۆیان دەدەنەوە …
لەو هەموو ماستاو خەستەی بۆ ئەم و ئەو دەیکەین کەچی ئاژەڵدارانیش دەڵێن ماستمان پێ ساغناکرێتەوە بۆ ئەوەی خەلک بیکات بەماستاو …
ئەی نیشتیمان چەند بیرت لێ بکەمەوە هەر بێ کۆتایی دەبێتە ئەنجام ….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.