سەرکردەی کاریزما بەدیهێنەر و خوڵقێنەری ژیانێکی شایستەیە بۆگەلەکەی

لەلایەن ستاندار Posted on 406 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

ژیان هەمیشە تێکەڵەیەکە لە ڕێکەوتی جیاجیادا
مێژووش هەمیشە وا بڕیاری داوە ،
مەرج نیە بڕیارەکان بەدڵی هەردوو لایەنی ناکۆک و دژ بەیەک بێت ،
ئەگەرئاوڕێ لەمێژوو بدەینەوەو بەهێواشی لاپەڕەی تۆمارەکان هەڵدەینەوە دەبینرێت سەرکردە کاریزماو مێژووییەکان بەدوو خاڵ ناویان تۆمارکراوە لە پەرتووکە مێژووییەکان ،
یەکەمیان مانەوەی کەسی سەرکردەیە لەسەنگەری پڕشکۆی گەل و نیشتمان و داکۆکی کردن لەماف و خواستەکانیان ،
دووهەمیان نەهێشتنی جیاوازییەکان و خاکی بوونی کەسی بەناو سەرکردەو مانەوەیەتی لەگەڵ ئازارەکان چونکەسەرکردەدەبێ دەسەبەری دڵەکان بکات نەوەک دیوارو باڵەخانەی بەرز  ،
پێچەوانەی ئەو دووخاڵ و ئاڕاستەیە لاساری بکرێت و کەسی بەناوسەرکردە خاکی نەبێت و بەرگەی کێشەو گرفت و ئاریشە دەست کردەکان نەگرێت ،
لەهەمانکاتدا لەئاست گەورەیی شکۆو بەخشینی ڕوبارێك خوێن وزامدا سەروەرییەکان نادیدە بگرێت و بیانداتە دەست قەدەر جگەلەشکست نێوی دەخرێتە نێو لیستی بەناوسەرکردەدۆڕاوەکان و بەدڵنیاییەوە دەستکەوتی تری لێ سەوزنابێت ،
ژیان ئەوەیە ڕەگ و ڕیشەی  بەناخی تۆی مرۆڤ و زەویدا ڕۆچووە ، ڕابردوو یادگەیەو داهاتووش خەیاڵە ،
تاکو خۆت لەدوانەی ڕابردوو داهاتوو دەربازنەکەیت نەژیان لەناختەوە هەڵدەقوڵێت نەدەتوانیت وەک گوڵ و مەل بژیت ،
لەکۆتادەڵێم : ژیان کاڵایەک نیە پێش وەختە دروست کرابێت و لەبازاڕدا بەنرخێکی هەرزان دەست هەموو کەس بکەوێت ، بەڵکو ژیان شتێکە خۆت دەیخوڵقێنیت و هەرخۆت ماناو شکۆی پێ دەبەخشیت ، منیش هاتووم خاڵێکی تری بۆزیاد دەکەم و دەڵێم مرۆڤ و سەرکردەی هۆشیار ئەو کەسەیەخاکی و دەرگای دڵ و بارەگای کراوە بێت لەنێوکۆمەڵی کوردەواریداو بەدیهێنەرو خوڵقێنەری ژیانێکی شایستەبێت بۆگەلەکەی ، نەوەک تاکوئێستا لەبازنەیەکی داخراودا گوزەر بکات لەنێوان دوانەی خەیاڵ و ڕابردوودا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.